چاودێرێکی سیاسی: پێویستە کورد نەبێتە بەشێک لەوشەڕەی بەرەو تائیفی دەچێت

تایبەت بەkpd.info / چاودێرێکی سیاسی دەڵێت پێویستە کورد بە ھۆشیاری مامەڵە لە گەل دۆخی ئێستای عێراق بکات و نەبێتە لایەنێک لەو شەڕەی ئێستا عێراق بەرەو ئاقارێکی تائیفی دەبات.
د.نوری تالەبانی چاودێری سیاسی لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.infoڕایگەیاند: دەبێت کورد سور بێت لەسەر مافەکانی خۆی لە ھەموو کاتێکدا و پشتگیری خۆیێشاندەرانیش بکات لەمافە گشتییەکانیان، وەکو پێشێل نەکردنی مافی مرۆڤ و نەھێشتنی ئەو گەندەڵییەی کە لە عێراقدا ھەیە.
د.نوری تالەبانی گوتیشی: پێویستە کورد بە ھۆشیاری مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بکات و پشتگیری لەھیچ لایەنێک نەکات گەر نەزانێت ھەڵوێستی ئەوان چییە لەبەرامبەر مافەکانی کورد، بەڵام بەگشتی پشتگیری لەمافەکانی خۆپیشاندەران بکات، چونکە تاوەکو ئێستا نازانرێت ھەڵوێستی لایەنەکان لەبەرامبەر مافەکانی کورد چییە.
بەبڕوای تالەبانی ئەم شەڕەی ئێستا ھەیە زیاتر لەنێوان سونە و شیعە دایە، بۆیە پێویستە کورد نەبێتە بەشێک لەم شەڕە، کە بەرەو ئاقارێکی تائیفی دەڕوات و تەنیا داوای مافەکانی خۆی بکات و پشتگیریش لەو لایەنە بکات کە پشتگیری مافەکانی کورد دەکات.
بڵند ئیبراھیم




