بە بۆنەی کۆچی دوایی خێزانییەوە سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە حیکمەت بامەرنی دەکات

بە بۆنەی کۆچی دوایی پارێزەر (خاتوو شەرمین دۆسکی) کچی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین و یاوەرێکی نزیکی بارزانی نەمر( خوالێخۆشبوو محەمەد سەعید دۆسکی) و خێزانی بەرێز (حیكمەت بامەرنی) بەرپرسی لقی ٧ی پارتی لە ئەمەریکا، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بەرێز حیکمەت بامەرنی و بنەماڵەی بەرێزیمحەمەد سەعید دۆسکی کرد، کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
- بەڕێز کاک حیکمەت بامەرنی
- بنەماڵەی بەرێزی تێکۆشەری دێرین خوالێخۆشبوو محەمەد سەعید دۆسکی
بەداخ وپەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو شەرمین دۆسکیمان پێگەیشت. بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی ئێوەی بەرێز دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خواى گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتى بەرینى خۆى شاد بکات و دڵنەواییش بە گشت لایەکتان ببەخشێ و دوا خەم و ناخۆشى خانەوادە بەرێزەکەتان بێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
٦/١/٢٠١٣




