٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە و تێکۆشەری کوردستان محەمەد بەربەیار کۆچی دوایی کرد

سەرچاوە: KDP.info

دوای ماوەیەکى زۆر لە خەبات و تێکۆشان لە نێو بزوتنەوەى رزگاریخوازى کوردستان، کەسایەتى ناسراوى کوردستان و کەڵە تێکۆشەرى شارى هەولێر و سەرکردەو پپێشمەرگەى شۆرشى ئەیلول و گولان خوالێخۆش بوو (محەمەد عەزیز) ناسراوە بە (محەمەد بەربەیار ) بەرەبەیانى ئەمڕۆ  یەکشەممە ٦-١-٢٠١٣ لە نەخۆشخانەی سەردەم لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد، لە رێورەسمێکدا ئەمرۆ بە ئامادەبوونى سیداد بارزانى نوێنەرى جەنابى سەرۆک بارزانى و بەرپرسى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هەریەک لە بەرپرسى لقى دوو بەرپرسى لقى23 مەخمور و لقى 16 و پارێزگارى هەولێرو ژمارەک لە بەرپرسى سیاسى و سەربازى و ئیدارى و هاوخەبات و هاوسەنگەرى خوالێخۆشبوو و کەس و کارو خانەوادەکەى لە گۆرستانى پیرداود نزیک شارى هەولێر بەخاک سپێردرا..
دوایى ناشتنى تەرمى خوالێخۆش بوو لە وتەیەکدا کاکەمین نەجار بەرپرسى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر بەناوى مەکتەبى جەنابى سەرۆک بارزانى و مەکتەبى سیاسى و بەرپرسانى سیاسى و کادیرانى سنورى هەولێر   سەرەخۆشى لە بنەماڵەو دۆستان هەڤالان و ئامادەبووان کرد، هەروەها بەرپرسى ئەنجوومەنى پارێگاى هەولێر ئاماژەى بەرۆل و خەبات وتێکۆشانى خوالێیخۆشبوو کرد کەتوانیویەتى لە ماوەى پێشمەرگایەتى بە ئازایەتى و لێهاتووى خۆى بەشدارى چەندین داستان لە سنورى هەولێر بکات و چەندین پلەى سەربازى بەدەست بهێنێت، هەر لە وتەکەیدا تەئکیدى بەدرێژەدانى هەمان رێباز و خەباتى خوالێخۆشبوو کردەوە و ئامادەى پارتى بۆ پالپشتىیکردنى خانەوادەکەی نیشاندا، هەرلە رێورەسمەکەدا خورشید شێرە هەڤال و هاوخەباتى خولێخۆشبوو رۆلى خوالێخۆش بووى لە بەشدارى چەندین داستان و شەر لە سنورى پارێزگاى هەولێر و کارى تەنزیمى لەنێوشار وەک کەسێکى قارەمان و خۆنەویست باسکرد و هیواى خواست خواى گەورە سەبورى و ئارامى بە هەموولایەک ببەخشێت، ئەوەى شایەنى باسە خوالێخۆش بوو لە ساڵى 1929 لە گوندى قۆریتان لە دایک بووەو لە ساڵى 1954 پەیوەندى بە ریزەکانى پارتى کردووە وەک سەرکردەیەک رۆلى خۆى بینیوە لە نێو بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کوردستان، هەروەها خاوەنى مەدالیاى بارزانى نەمرە

هەواڵی پەیوەندیدار