٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەرێمی كوردستان 16 كۆمپانیا ناویان خراوەتە لیستی رەشەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە/kpd.info بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ناوی 16 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی خستە نێو لیستی رەشەوە، لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی گشتی وەبەرهێنان بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە: ژمارەی كۆمپانیاكانی خاوەن مۆڵەت لە هەرێمی كوردستان، گەیشتۆتە 700 كۆمپانیا و ژمارەیەك كۆمپانیای دیكەش، پەڕاویان ئامادەیە تا بەپێی یاسا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندیان لەسەر بدرێت، لەبەیاننامەكەدا دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە دەیان كۆمپانیای خۆماڵی و بیانی ناویان خراوەتە لیستی رەشەوە، ئەویش بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەكان، یاخوود دەستبەرداربوونیان لە تەواوكردنی پڕۆژەكان، شایەنی باسە بەپێی یاساكان، پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكات، پابەندی سەڵامەتی تەندروستی و پیشەیی بن، و كارەكانیان لەچوارچێوەی ئەو رێنماییانە بێت كە بۆیان دیاری كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار