پەرلەمانتارێکی کورد: ھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەموو ھەوڵێک دەدات تا کۆبوونەوەی سبەی ئەنجام نەدرێت

تایبهت به kdp.info/ بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیهکی نائاسایی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق ئەنجام بدات، پەرلەمانتارێکی کوردیش پێیوایە لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرێت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی قاسم مەحمەد مشەختی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: بەپێی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی پەرلەمان دهتوانی داوای کۆبوهونەوەی نائاسایی بکات، بەڵام ئهو کۆبوونەوەی بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت رەنگە لیستی ھاوپەیمانی نشتیمانی ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی ئەم کۆبوونەوەیە بەڕێوە نەچێت.
قاسم مەحمەد مشەختی گوتیشی: بەبڕوای من کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت و نیسابی یاسایی ئەندامانی تەواو دەبێ، بەڵام ھیچ ئەنجامێکی نابێت و تەنھا داواکاری خۆپیشاندەران تاوتوێ دهکرێ و پشتگیری لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دهکەن.
بڵند ئیبراھیم




