سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌كات

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیدا به بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكییه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
برای به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌دڵێكی پڕ له بروا به قه‌زا و قه‌ده‌ری یه‌زدان ، هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێیخۆشبێت مام باپیر وه‌تمان _ی باوكی به‌رێزتانم پێگه‌یشت .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له برای خۆتانه‌وه راستگۆترین پرسه و سه‌ره‌خۆشی قبووڵ بفه‌رموون و خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان خۆش بن .
له خوای گه‌وره داواكارم گیانی كۆچكردوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ و له هه‌ر ناخۆشی و به‌ڵایه‌ك به‌دوورتان بگرێت و ئه‌مه دوایین ناخۆشیتان بێت . دووباره خۆتان خۆش بن و هاوبه‌شی خه‌متانم و ته‌مه‌ندرێژیش بۆ ئێوه‌ی به‌رێز .
انا لله و انا الیة را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26/5/2012




