٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی:پێویستە پرۆسەی سیاسی عێراق،لەخولانەوەی ناو بازنەیەكی داخراو، رزگار بكرێ

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ 6/1/2013، سەعات 12ی نیوەڕۆ، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، بەئامادەبوونی فازڵ میرانی و وەفدێكی باڵای پارتی، سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی-یان كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و خانمی یەكەمی عێراق  و  د.بەرهەم جێگری دووەم و مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی و چەندین هەڤاڵی مەكتەبی سیاسی، لەپێشوازیاندا بوون.

لەكۆبوونەوەیەكی دۆستانەدا، هەردوولا، بارودۆخی عێراق، ناوچەكە، كوردستان و پەیوەندی هەردوولایەنی هاوپەیمانیان بەگۆڕینی بیروڕای هەمەلایەنە لەسەر بارودۆخەكە، هەڵسەنگاند.

لەسەر رووداوەكانی عێراق، دوای هەڵسەنگاندنی گشتی دۆخەكەو ئەگەرەكانی ناو رووداوەكە، لایەنە بەشدارەكانی، دروشم و  سیاسەتەكانیان، لەم هاوكێشەیەی ناوچەكەو عێراقدا، كۆبوونەوە، گەیشتە ئەو بۆ چوونە هاوبەشە، چ ناوچەكە و چ رووداوەكانی عێراق، لەرۆخی دۆخی مەترسیداردان، بۆیە پێویستیان بەكۆبوونەوەی خێرای هەردوو مەكتەبی سیاسی، بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەرێم هەیە، بۆ دوا بڕیاردان لەسەر وردەكاری رووداوەكە. هەروەها كۆبوونەوەی هاوبەشیش لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەیە، بۆ گەڵاڵەكردنی هاوهەڵوێستی و جموجۆڵی سیاسی لەناو لایەنەكانی عێراقدا، بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، بەگرتنەبەری رێگە چارەسەری سیاسی ئەو تۆ، كە چی دیكە ئەم روداوانەی كە دەتوانرێ رێ لەروودانیان بگیرێ، دووبارە نەبنەوە.

كۆبوونەوە، جەختی كردەوە، پێویستە پرۆسەی سیاسی عێراق، لەخولانەوەی ناو بازنەیەكی داخراو، رزگار بكرێ.

لەكۆبوونەوەكەدا، جەخت كرایەوە كە لەم هەلومەرجەدا، یەكێتی و پارتی، ئەركێكی هەستیار و چارەنوسسازیان لەسەر شانە. دەبێ وریای رووداوەكان بن و بەهیچ شێوەیەك نەهێڵن، دوژمنانی دیموكراسی و فیدراڵ، پرۆسەی دیموكراسی پەكبخەن و كۆسپ بخەنە بەردەم جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستوور، لەهەر كوێیەكی عێراقیش مافی دیموكراسی و دەستوری، داوابكرێ، لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵی فرەییدا، پشتیوانی دەكرێ، پێچەوانەكەشی بەرپەرچ دەدرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار