٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەیان سەرجەم سەرنشینەكان گیانیان لەدەسدا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kpd.info/ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری بچووكی فەرەنسا، كەوتە خوارەوە لە دەرنجامدا، سەرجەم سەرنشینانی بوونەتە قوربانی، ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرزبڵاویكردەوە:، لە باكووری رۆژئاوای فەرەنسا، بە هۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بچووكی نەفەر هەڵگر، پێنج كەس گیانیان لە دەستدا. هاوكات سەرچاوەیەكی فریاگوزاری نزیك لە رووداوەكە بە رۆیتەرزی راگەیاند: فڕۆكەیەكی نەفەر هەرڵگری بچووك كە پێنج سەر نشینی تێدابووە، لە چیای ئەلبی باكووری رۆژئاوای فەرەنسا، كەوتۆتە خوارەوەو، لە ئاكامدا هەر پێنج سەر نشینەكە گیانیان لە دەستدا، هەر بە گوتەی سەرچاوەكە، ئەو پێنج كەسە كە گیانیان لە دەست داوە خێزانێكی فەرەنسیین و بەڕەگەز مەغریبی بوونە و تائێستاش نەزانراوە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فرۆكەكە چی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار