٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئێران فەیس بووك و تویتەر و یوتوب خراونەتە ژێر چاودێرییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران– تایبەت بە kpd.info / دەسەڵاتدارنی كۆماری ئیسلامی ئێران، كار لە سەر بەرنامەی زانیاری زیرەك دەكەن، بۆ ئاگاداربوونیان لە چاڵاكییەكانی بەشداربووانی ماڵپەرە كۆمەڵاتییەكان،ئیسماعیل ئەحمەدی فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند: تیمی دەزگای زانیاری حكوومەت بەرنامە و سیستەمێكی نوێی زیرەكیان لە ناو هێڵی ئەنتەرنێتدا داناوە، ئەمەش لەپێناو رێگەگرتن لە هاووڵاتیانی ئێرانی تا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەك فەیسبووك و تویتەر و یوتیوب بەكار نەهێنن. فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی ئێران، لەرێگای ماڵپەڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە سیستەمە تازەكە بە شێوەیەكی زۆر ورد چاودێری تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ناو هێڵی ئەنتەرنێت دەكات، لەوانەش فەیسبوك و تویتەر و یوتیوب، بەرنامەكە بۆ ئەوە دروستكراوە تا هاووڵاتیانی ئێران چاودێری بكرێن و نەتوانن ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە بەكار بهێنن. شایەنی باسە ئەم هەوڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە كاتێكدایە كە بە دەیان هەزار سایتی ئەلیكترۆنی دیكەی ئەنتەرنێت لەو وڵاتە چاودێری ورد دەكرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار