سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی خێزانی خولێیخۆشبێت مەلا وهیسی گرتکی کرد

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی لە مزگەوتی سەروەران لە سۆران ئامادەی پرسەی فاتیمە عەبدولرەحمانی خێزانی خودای لێرازیبێت مەلا وەیسی گرتکی قازی شۆڕشی ئەیلول و داپیری مامۆستا مەلا عەبدوللا مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە کوردستان کرد.
لەرێورەسمی سەرەخۆشیەکەدا رێزدار سیداد بارزانی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی پێشکەشی خانەوادەی مەلا وەیسی گرتکی کرد و داواشی لە خودای مەزن کرد خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبریش بە کەسوکاری ببەخشێت.




