٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ICARDA بەبڕی 80 ملیۆن دۆلار پرۆژەی دروێنە لە عێراق و كوردستان جێبەجێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-   kdp.info/  پرۆفیسۆر سیروان بابان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندێكی بنكەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی كشتوكاڵی لە ناوچە وشكاییەكان ICARDAكە پێكهاتبوو لە دكتۆر عەبدولجەبار عەبدولرەزاق سلێمان جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی (دروێنە) كە تایبەتە بە پەرەپێدانی توانای بەرهەمهێنانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ لە عێراق و سالح موحسین بەدر بەڕێوەبەری پرۆژەكە لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا كە سەردار سامی بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ ئامادەی بوو ، باس لە پرۆژەی (دروێنە)كرا كە لەلایەن USAIDیەوە پشتگیری دارایی لێدەكرێت و ئیكاردا لە ماوەی پێنج ساڵدا جێبەجێی دەكات ئەو پارەیەی كە بۆ ئەم پرۆژەیەش تەرخانكراوە بریتییە لە 80 ملیۆن دۆلار بۆ سەرجەم عیراق، كە بنكەی سەرەكییش لە بەغدا دەبێت و دوو نووسینگەش لە هەولێرو بەسرە دەكرێنەوە.

لە تەوەرێكی دیكەشدا بڕیاردرا كە لە 14-17/1/2013 لە بەغدا شاندی هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بكەن بۆ  گفتوگۆكردن لە سەر پلانی كاری پرۆژەكەو بڕیار لەسەردانی لەگەڵ بەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی هەرێمی كوردستان لە رووی دیاردەی وشكەساڵی و بەبیابانبوون هەروەها  دانانی ئەولەویات و پلانی وەزارەت و پێداویستییەكانی تاكو ئیكاردۆ جێبەجێی بكات،لە لای خۆشیەوە  وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە وەزارەت پێویستی زۆری بە شارەزایی و تەكنیكی تازە هەیە و لەم بارەوە ئاماژەی بە رۆڵی بنكەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی كشتوكاڵی لە ناوچە وشكاییەكان كرد كە پێشكەوتنی بەرچاوی  لەم رووەوە بەخۆوە دیوە،هاوكات دووپاتی كردەوە كە وەزارەت پلان و پرۆژەی دیاریكراوی خۆی هەیە تاكو بەپێی ئەولەویات و پێویستی خۆی بەئەنجامیان بگەیەنێت،لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا كۆك بوون لەسەر كردنەوەی نووسینگەیەكی ICARDA لەناو وەزارەت بۆ زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی هاوبەش لە پێًناو راپەڕاندنی پرۆژەكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار