لقی16ی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆمەک بۆ ئاوارەکانی کەمپی دۆمیزکۆدەکاتەوە

تایبهت به kdp.info/ لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەھەولێر 70تەن خواردن و12کامیۆنی کەلوپەلی ھاوکاری گەیاندە دەست ئاوارەکانی کەمپی دۆمیز لەشاری دھۆک.
لەمبارەیەوە ھێمن حەسەن کارگێڕی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دابۆkdp.infoرایگەیاند: لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەھاوکاری ماموستایانی ئاینی وچەند رێکخراوێکی ناحکوومی وخەڵکی دەورووبەری شاری ھەولێر دەستیان کرد بەکۆکردنەوەی کۆمهک بۆ ئاوارەکانی کەمپی دۆمیزو توانیان 70 تەن خواردن و 12کامیۆنی کەلوپەلی ناو ماڵ وجەلوبەگ وسووتەمەنی کۆبکەنەوە.
ھێمن حەسەن گوتیشی: ئەمڕۆ کۆمەکەکەیان گەیاندنە کەمپی دۆمیز و بەسەر ئاوارەکانی ئەم کەمپە دابەشدهکرێ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەردەوام دەبن و لە داھاتوشدا کۆمەکیان بۆ کۆدهکەینەوە و بۆیان رەوانە دەکەین.
شایانی لە تەواوی شاروشارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام کۆمەک بۆ ئاوارهکانی کوردستانی سوریا لە ھەرێمی کوردستان کۆدەکرێتەوە، کە لەبەر تێکچوونی رەوشی ئەم وڵاتە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە.
بڵند ئیبراھیم




