ئەگەر زۆرە حزبوڵڵای لوبنان ناوی بخرێتە نێو لیستی تیرۆر لە یەكێتی ئەورووپا

تایبەت بە kdp.info / هەر یەكە لە ئەمەریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتالیا و وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا، پاڵەپەستۆی زۆریان خستۆتە سەر دادگای نێودەوڵەتی لە نەتەوەیەكگرتووەكان، بۆ دامەزراندنی دادگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە لوبنان، بەو ئامانجەی لێكۆڵینەوە لە سەر دۆسییەكانی تیرۆركردنی سەرۆكی بەشی زانیاری لە دەزگای ئەمنی لوبنان (وسام ئەلحەسەن) و هەوڵەكانی تیرۆركردنی سەرۆكی پارتی ( هێزەكانی لوبنان) سەمیر جەعجەع و وەزیری پێشووی لوبنان (بترس حەرب) بكەن،رۆژنامەی سیاسەی كوێتی لە ئەندامێكی لۆبی لوبنانی دانیشتووی ئەمەریكا و ئەویش لەدبلۆماتكارێكی بەریتانیای لە نەتەوەیەكگرتووەكان گواستۆتەوە: كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی دانیشتنەكانی دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای، تێدا ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنانی بە تۆمەتی تیرۆركردنی رفیق حەریری و هەوڵدانیان، بۆ تیرۆركردنی چەند كەسایەتییەكی دیكەی لوبنان دادگایی دەكرێن، رەوشی لوبنان بەرەو ئالۆزبوون بچێت، ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند: كە پێشبینی دەكرێت، بەهۆی بوونی بەڵگەی تەواوی تەندروست لەسەر چوار تاوانبارەكەی حزبوڵڵا، لە دانیشتنەكاندا سزای تووند بۆ هەر چوار كەسەكە دەربچێت، سەرچاوەكە گوتیشی: لە كاتێكدا ئەگەر حزبوڵڵای لوبنانی ئامادە نەبێت ئەو چوار تاوانبارەی تەسلیم بە دادگا بكات، ئەو كات یەكێتی ئەورووپا ناچارە ناوی حزبوڵڵای لوبنانی بخاتە نێو لیستی تیرۆرەوە.




