سعود ئەلفەیسەڵ: سعوودیا دەست لە كارووباری عێراق وەرنادات

تایبەت بە kdp.info /عەرەبستانی سعودیە رەتیكردەوە، كە وڵاتەكەی دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەردابێت، تەنیا لە كاتێكدا نەبێت كە ئەگەر عێراقییەكان خۆیان داوا بكەن سعودیە ببێت بە ناوبژیوان، وەزیری دەروەی عەرەبستانی سعودیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەریاز سازیكرد، رایگەیاند: قسەكردن لەسەر دەستوەردانی سعودیە لە كاروباری ناوخۆی عێراق دوورە لە راستییەوە ئەوەی ئێستا لە عێراق دەبینرێ شەڕی مەزهەبییە و بەمشێوەیەش سعودیە بە هیچ شێوەیەك بەشداری لەو شەڕانە ناكات، سعوود ئەلفەیسەڵ هەروەها گوتیشی: عەرەبستانی سعودیە هیچ كاتێك تێكەڵ بە كێشە و گرفتەكانی ئێستای ناوخۆی عێراق نەبووە، تەنیا لە كاتێكدا ئەو كارە دەكات، كە ئەوەیش لە سەر داخوازی برایانی عێراقی و بۆ مەبەستی نەهێشتنی شەڕ و توندوتیژی نێوان پێكهاتەكان بێت، شایەنی باسە پێشتر لەلایەن ئیتیلافی دەوڵەتی یاسای سەر بەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە، هەریەكە لە عەرەبستانی سعودیە و قەتەر بە دەستوەردان لەكارووباری ناوخۆی عێراق تۆمەتباركرابوون.




