٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێدوانی گووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و دیداره‌ی لە توركیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان

سەرچاوە: KDP.info

جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، زۆر دڵخۆش وگەشبینە بەو دیدارەی لە توركیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا ئەنجام درا وبەهەنگاوێكی ئیجابی و گەورەی دەزانێ و بەرز دەینرخێنی، ئومێدەواریشە ببێتەدەستپێكێكی جیددی و كاریگەر بەرەو چەسپاندنی یەكجارەكی ئاشتی وكۆتاییهێنان بەشەڕ و توندوتیژی و گەیشتنە چارەسەرێكی ئاشتییانەی دۆزی كوردلە توركیا.٠
د. ئومێد سەباح
گووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
٥/١/٢٠١٣

هەواڵی پەیوەندیدار