٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەوڵەتی یاسا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەكات و عەلاویش داوای دەست لەكار كێشانەوەی مالیكی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوە دەكات بۆ دەرباز بوونی عێراق لە كێشەكانی ئێستا دەبێت پەرلەمانی عێراقی هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەیاد عەلاویش داوای لادانی مالیكی دەكات .

لە لێدوانێكدا بۆ "سەوت عیراق" جەبار كەنانی ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاند:  بۆ دەرباز بوونی عێراق لەم تەنگژە سیاسیەی ئێستا دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخته ئەنجام بدرێت.

گوتیشی " حكوومەتی كاتی دروست بكرێت كە سەرجەم لایەنەكان تێیدا بەشداربن".

لەبەرانبەریشدا هەرئەمرۆ نووسینگەی ئەیاد عەلاوی بڵاوی كردەوە كە دەبێت نوری مالیكی دەست لە پۆستەكەی هەڵگرێت و لە حكوومەت بكشێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار