٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى دیجلە لە هەوڵێکى کوشتن رزگارى بوو

سەرچاوە: KDP.info

دیالە – تایبەت بە kdp.info /   عەبدولئەمیر زەیدى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنى دیجلە لە پارێزگاى دیالە لە هەوڵێکى کوشتن، رزگارى بوو، و بەڵام پاسەوانێکى کوژراو سێ پاسەوانى دیکەشى برینداربوون. سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراق بە ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى رایگەیاند: لە ئەنجامى تەقینەوەى دوو بۆمبێکى چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکى فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى دیجلە لە سەر رێگاى سەرەکى نێوان ناحیەى جەلەولا و سەعدیە، عەبدولئەمیر زەیدى، رزگارى بوو، سەرچاوەکە گوتیشى: ئەو تەقینەوانە شەوى رابردوو کاتژمێر (10.30) خولەک روویدا لە کاتێک دا کە  فەرماندەى ئۆپەراسیۆنى دیجلە لەگەڵ فەرماندەى فیرقەى پێنجى سوپاى عێراقى لە شارۆچکەى سەعدییەوە بەرەو شارۆچکەى جەلەولا لەگەڵ کاروانێکى سەربازى رۆیشتوون. لەناکاو دووبۆمب پێان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە  پاسەوانێکى زەیدى کوژرا و چوار پاسەوانى دیکەشى برینداربوون.  شایەنى باسە تائێستا هیچ سەرچاوەیەکى فەرمیى حکوومى ئەوە هەواڵەى پشتڕِاست نەکردۆتەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار