Kdp.info ئاماری دوو ساڵی باران بارینی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

تایبەت بەkdp.info/ لە هەولێر%300 و سلێمانی%170 و دهۆک%500 ئەمساڵ باران زیاتر لە پارساڵ باریوە، بەپێی دواین زانیاری و داتاکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر زیاتر لە پارساڵ باران باریوەو لەمبارەیەوەkdp.info تەواوی زانیاریەکان لەبارەی رێژەی باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە kdp.info لەبارەی ئاماری ئەمساڵی باران بارین لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان وتی" بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەزگای سەرجەم ناوچەکان تۆمارکراوە رێژەی باران بارینی ئەمساڵ تاوەکو 1-1-2013 و بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پار بەمشێوەیەیە" لە شاری هەولێر 165،2 ملم باران باریوەو پارساڵ تاوەکو ئەو کاتە 43 ملم باران باریبوو واتا 122 ملم باران ئەمساڵ زیاتر لە پار باریوە بەرێژەی %300 زیاتر باریوە ، سەبارەت بە شارۆچکەی پیرمام ئەمساڵ272 ملم باران باریوەو پارساڵ لەهەمان کاتدا 65 ملم باران باریبوو واتا لە سەبارەت بە بە شاری دهۆک ئەمساڵ 241 ملم باران باریوە و پارساڵ 44 ملم باران باریبوو وبەرێژەی %500 زیادی کردووە سەبارەت بە زاخۆ ئەمساڵ 211 ملم و پارساڵ 105 باران باریوەو بەرێژەی %200 زیادی کردووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی" سەبارەت بە ناو شاری سلێمانی ئەمساڵ286،1 ملم و پارساڵ 159 باران باریوە سەبارەت واتا بەرێژەی %170 زیادی کردووە سەبارەت بە چەمچەماڵ ئەمساڵ 136،8 ملم و پارساڵ 78 ملم باران باریوەو واتا بەرێژەی %175 باران بارین زیادی کردووە.
بڕوا بەرزنجی




