جەهەپە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد هاوكاری ئەردۆغان ناكات

تایبهت به Kdp.info/ سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) كەمال قڵێجدار ئۆغڵو رایگەیاند كە ئەوان وەكو پارتی كۆماری گەل ئامادە نین داواكارییەكەی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ دامەزراندنی كۆمیتەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد جێبەجێ بكەن.
سەرۆكی جەهەپە كەمال قڵێجدار ئوغڵو ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لە جەهەپە كردووە كە كۆمیتەیەكی هاوبەش لە نێوان جەهەپە و ئاكەپەدا بە مەبەستی گفتووگۆ كردن لە سەر چۆنیەتی پرسی كورد دابمەزرێت بەڵام جەهەپە بە هۆی متمانە نەكردن بە هەوڵدانەكانی ئەردۆغان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد ئەم داواكارییەی سەرۆك وەزیر رەد دەكاتەوە.
قڵێجدار ئوغڵو هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە لە توركیا تەنیا جەهەپە و ئاكەپە نین هەر بۆیە ئەگەر پلانێكی ئەرۆدغان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد هەبێت ئەوا پێویستە لەگەڵ پارتەكانی دیكە وەكو بەدەپە و مەهەپەیش باس لەم پلانە بكات و داوا لەم پارتانەیش بكات تا




