٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزە ئەمنییەكانی ئێران زیاتر لە 100 سەر وڵاخی كاسبكارە كوردەكانیان كۆشت

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ Kdp.info/  بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستان، دوێنێ شەو هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەیەكی شاری سەردەشتدا هێرشیان كردووەتە سەر كاسبكارە كوردەكانی سەر سنوور و لە ئەنجامدا سەرەڕا بریندار كردنی چەند كاسبكارێك زیاتر لە 100 سەر وڵاخی كاسبكارانیشیان كۆشتووە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بە سەر شت و مكەكانی ئەو كاسبكارانەیشدا گرتووە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە سەرەتا ئەمساڵەوە لە سەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان لە دەڤەری شۆشمێشدا لە ناوچەی نەوسووددا هێزەكانی سوپای پاسداران دەستیان بە سەر شت و مكی كاسبكارە كوردەكانی ئەو سنوورەیشدا گرتووە و دواتر ئەو شتانەیان بە نرخێكی ئەرزانتر فرۆشتووە بە كەسانی نزیكی خۆیان .

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نرخی ئەم شتوومكانە زیاتر لە 120 میلیون تومانی ئێران بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار