سه‌در داوا له مالكی ده‌كات سه‌ردانی بكات له نه‌جه‌ف
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، زیاتر له جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ مالكی خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له زۆربه‌ی كێشه‌كان كردووه، داوا له مالكی‌و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ده‌كات، سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به دانانی بڕیاره‌كانی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف بهێنن.
موقته‌دا سه‌در، كه رۆژانه چه‌ندین پرسیاری له لایه‌ن شوێنكه‌وتووانییه‌وه پێده‌گات‌و وه‌ڵامییان ده‌داته‌وه، له تازه‌ترین لێدوانی‌دا ده‌رباره‌ی بارودۆخی عیراق‌و پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی، له لایه‌ن یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی ره‌وته‌كه‌یه‌وه پرسیارێكی ئاراسته‌ده‌كرێت و له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌درێت كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌در ده‌گرن سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا عیراق تێیكه‌وتووه ده‌ڵێن، موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون په‌راوێز بخات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌جه‌ف نه‌كراون، له سه‌در ده‌پرسێت:"ئه‌وان (ده‌وڵه‌تی قانون) پێیانوایه له بڕیاره‌كانتان گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ نه‌كردوون، له هه‌مان كاتیش‌دا داوای گۆڕینی سه‌رۆكی كوتله‌كه‌یان (نوری مالكی) له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ئێوه وه‌ڵامتان بۆ ئه‌وان چییه؟".
هاوكات، شوێنكه‌وتوویه‌كی دیكه‌ی ره‌وته‌كه‌ی به‌ناوی (مورته‌زا ساعدی) له موقته‌دا سه‌در ده‌پرسێت، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی، ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و راپرسییه‌ی كه ساڵی پار سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامدرا ؟".
له وه‌ڵامه‌كه‌ی نامه‌ی یه‌كه‌مدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ مالكی له ته‌هران كۆبووینه‌وه‌و باسی زۆربه‌ی كێشه‌كانمان كرد، ئاماده‌شم به‌شدارییان پێبكه‌م له هه‌ر كارێك كه سوودی هه‌بێت بۆ عیراق، من له‌و كه‌سانه‌م كه پشتگیری وتوێژ ده‌كه‌م‌و ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه ده‌نێم".
دواتر موقته‌دا سه‌در، داوا له سه‌رۆك وه‌زیران‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات ببنه مێوان له شاری نه‌جه‌ف گه‌ر بیانه‌وێت، ده‌شڵێت:"بانگهێشتیان ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به دانانی بڕیاره‌كانی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر‌و نه‌جه‌ف بهێنرێت، ببنه میوانمان له نه‌جه‌ف، به‌خێرهاتنی خۆیان وئه‌و برایانه‌ش ده‌كه‌ین له گه‌ڵیاندان له هاوپه‌یمانی نیشتمانی".
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاری دووه‌م كه تیایدا ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی پرسیاری میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی شوێنگره‌وه‌ی مالكی پرسیاری لێده‌كرێت، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت:"پێویسته هاوپه‌یمانی نیشتمانی شوێنگره‌وه بۆ مالكی ده‌ستنیشان بكات، له جیاتی یه‌ك كاندید چه‌ند كاندیدێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی مالكی خراوه‌ته‌ڕوو".




