لە عێراق 65400 پلەی وەزیفی دادەمەزرێن و بڕی 20 ترلیۆن دیناریش بۆ كەرتی ئاسایش لە عێراق تەرخان دەكرێت

تایبهت به Kdp.info/ بەپێی قسەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران پارەی تەرخان كراو ئامادە دەكرێت بۆ كەرتی ئاسایشی لە عێراق و ژمارەی فەرمان بەرانیش لەم ساڵدا ئاشكرادەكات.
نەجیبە نەجیب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان ڕاگەیاند: لەم ساڵدا 65400 پلەی وەزیفی دادەمەزرێن لەگەڵ ئەو ڕێژە دامەزراندنەش بڕی 20 ترلیۆن دینار بۆ كەرتی ئاسایش لە عێراق تەرخان دەكرێت گوتی " وەزارەتی ناوخۆ بەپلەی یەكەم و تەندروستی و پەروەردە پشكی شێریان لە دامەزراندن بەردەكەوێت".
گوتیشی " وەزارەتی ناوخۆ و بەشە ئەمنیەكانی عێراق 20 ترلیۆن دیناریان بەردەكەوێت بۆ خزمەت كردنی زیاتری هاوڵاتیان".




