خۆپیشاندان لە موسڵ دەست پێدەكان و ئەسیل نوجیفی سەر مەشقی خۆپیشاندەران دەبێت

تایبهت به Kdp.info/ هەریەكە لە سەرۆكی پارێزگای موسڵ و جێگری سەرۆكی لیستی عێراقیە بەشداری لە خۆپیشاندانی ئەمرۆی ئەو پارێزگایە دەكەن و بەپێی هەواڵی ئاژانسێكی عێراقی خۆپیشاندان لە فراوان بووندایە.
ئاژانسی "كل العراق" بڵاوی كردۆتەوە كە هەریەكە لە ئەسیل نوجێفی سەرۆكی پارێزگای موسڵ و جێگری سەرۆكی لیستی عێراقیە دوێنێ هەینی 4/1/2013 بەشدار بوون لە خۆپیشاندانی مەیدانی "احرار"ی ئەو شارە .
بەشێكی دیكە لە ئاژانسە عێراقیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەمرۆ خۆپیشاندان لەو شارە درێژەی هەیە و بەرپرسانی ئەو شارەش بەشداری لە خۆپیشاندانەكان دەكەن.
کارزان هەورامى




