7 ی مانگ چلەی هونەرمەند و پێشمەرگە سەباح هەورامی بەڕێوە دەچێت

سلێمانی_تایبهت به Kdp.info/ لێژنەی ئامادەكاری ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان _سلیمانى ڕاگەیاند لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا چلەی هونەرمەند و پێشمەرگە سەباح هەورامی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
لێژنەی ئامادەكاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند ڕۆژی 7/1/2013 لە هۆڵی تەلاری هونەر _ سلێمانی چلەی هونەرمەند و پێشمەرگەی شۆرشی گوڵان سەباح هەورامی بەڕێوە دەچێت ئەو لێژنە ئەوەش دەخاتەڕوو كە "هاتن بۆ هەموو هاووڵاتیانە و لە كاتژمێر 2:30 دوانیوەڕۆ دەست پێدەكات ماوەی یەك كاتژمێر دەخایەنێت".
هونەرمەند سەباح حمە ساڵح کە ناسراوە بە سەباح هەورامی لە ساڵی 1963 لە گوندی "خارگێڵان" لە دەڤەری هەورامان لە دایك بووە، لە ساڵی 1989 پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە وپلەی عەمیدی زێرەڤانی بووە و لەو بارەیەەوەخزمەتێکی بەرچاوی هەبووە و ڕۆژی 29/11/2012 لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی جەڵدەی دڵ كۆچی دوایی كردووە .




