جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەترسی پێكدادان گەیشتە ئەنبار

تایبهت به Kdp.info/ وابڕیارە ئەمرۆ خۆپیشاندانێكی گەورە لە شاری ئەنبار ئەنجام بدرێت بەشێك لە ئاژانسە عێراقیەكان پێشبینی پێكدادانیان لە نێوان خەڵك و هێزە ئەمنیەكان كردووە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش سەردانی شوێنی خۆپیشاندەران دەكات.
ئاژانسی "كل العراق" ئەمرۆ 5/1/2013 بڵاوی كردەوە كە لە ترسی پێكدادان و دروست بوونی شەڕ لە چەند پارێزگایەكی عێراق ئەوەش بەمەبەستی ڕەتكردنەوەی مادەی 4ی تیرۆر و ئازاد كردنی بەندكراوەكان "قصی السهیل " جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری ئەنبار دەكات و لە نزیكەوە خۆپیشاندەران دەبینێت




