٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە راپۆرتێكداKdp.infoوردەكاری ئایندەی حكوومەتی عێراق و تێكشاندنی پرۆسەی سیاسی عێراق دەخاتە روو

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ Kdp.info/ تادێت خۆپیشاندانەكانی عێراق درێژەیان هەیە و لەچەند شوێنێكی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت دەكرێت و بارودۆخی سیاسی عێراقیش ئاڵۆزدەبێت، لەبەرانبەریشدا كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدواوەدێت.
سەرەتای خۆپیشاندان وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بە دەسگیركردنی پاسەوانەكانی رافیع عیساوی ماوەی 12رۆژە لە چوار پارێزگای گەورەی عێراق خۆپیشانداندرێژەی هەیە، خۆپیشانداندەران داوادەكەن كە سوننەكان لە عێراقدا بە دەستی چەند كەسانێكی شیعە نەچەوسێنرێنەوە، دوابەدوای ئەوە گروپێكی چەكداری بەناوی (رزگاركردنی سوننە) لە سوریا دامەزرا، دواتر خۆپیشاندانەكان بەردەوامیانهەبوو تا ئەو كاتەی نوێنەری حكوومەتی عێراقی هەوڵیدا گفتوگۆی راستەوخۆبكات لەگەڵ خۆپیشاندەران، بەڵام بێ‌ ئەنجام بوو، سەر ئەنجام دواین شاندبە نوێنەرایەتی ساڵح موتڵەگ سەردانی خۆپیشاندەرانی كرد، بەڵام لەلایەن خەڵكەوە هێرشی كرایە سەرو شەڕو پێكدادان لە نێوان پاسەوانەكانی موتڵەگ وخەڵك دروستبوو.
داواكاری خۆپیشاندان یەكێك لە داواسەرەكییەكانی خۆپیشاندان رووخانی حكوومەتی ئێستای عێراق و چاكردنی خزمەت گوزاری هاووڵاتیان و دابەشكردنی پۆستەكانی عێراق بە شێوەیەكی یەكسان لە نێوان پێكهاتەكان و لادانی فشار لەسەرسوننەكانی عێراق، بەو پێیەی ئەگەر هاتوو تا 20 ی ئەم مانگه‌ داوای خۆپیشانده‌ران جێبەجێ‌ نەكرێن كاردانەوەی دیكە دەگیرێتەبەر لە كاتێكدا ئەمئێوارە 4/1/2013 گەورەترین خۆپیشاندان لە عێراق دەستی پێكردوو ئەگەری ئەوەش هەیە چەك وەك كاردانەوەیەك بەكار بهێنرێت.
لەڕووی سیاسیەوە ئەمئێوارەیە ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆكی لیستی عێراقییە رایگەیاند: نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیكتاتۆرە، دەبێت حكوومەتی ئێستای عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە و حكوومەتێكی دیكە دوور لە دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دروستبكرێت، وەك ئاماژەیەك بۆ نوری مالیكی، هاوكات عەلی شەلاە وتەبێژی لیستی دەوڵەتی یاسا راگەیاند: ئوسامە نوجێفی و ئەسیل نوجێفی برای دەستیان هەبووە لە هاندانی خەڵك بۆ خۆپیشاندان وهەركوژراوێكیش هەبێت لەو خۆپیشاندانانە لە ئەستۆی ئەو دوو سەركردە سوننەیەن وگوتی: هیچ كات نوجێفی و گروپەكەی لە چوار چێوەی دەستووری عێراقی وبنەماكانی پێكەوە ژیان لە عێراق كاریان نەكردووە.
لیستی سەدرییەكانیش بێدەنگیان لەم بارودۆخە هەڵنەبژاردووە،موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سەدر لە لێدوانێكی رۆژنامە نووسیدا ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر سیاسیەتی حكوومەتی ئێستای عێراق بەم شێوە بەردەوامی هەبێت بەهاری عێراق روودەدات و گوتیشی: حكوومەت هەڵناوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ناكرێت، ئەو كەسەی كورسی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست با بفەرموێت و دەسەڵات جێبهێڵێت.
وەك كاردانەوەیەكیش دژی نوری مالیكی نووسینگەی ئوسامەنوجێفی سەرۆكی پەرلەمان بەیان نامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: سەرۆكی حكوومەت لە دەستوری عێراق لایداوەو دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ خەڵكدا بكات و لە جێگای هەڕەشەكردن لە خەڵك داواكارییەكانیان جێبەجێ‌ بكات، چونكە ئەوەی دەمێنێتەوە دەسەڵاتی گەلەنەك دەسەڵاتێك چەند كەسانێك دروستی بكەن.

هاوكات سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربارەی بارودۆخی عێراق لێدوانێكی داوە و دەڵێت: عێراق به‌قه‌یرانێكی قووڵدا تێده‌په‌ڕێت، له‌ زۆر پارێزگا جه‌ماوه‌ر خۆپیشاندانده‌كه‌ن و ناڕازین له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، ئێمه‌ له‌ كاتێكدا پشتگیریی داوا ره‌واو ده‌ستورییه‌كانی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو ده‌كه‌ین، داوا له‌ هه‌مووهێزه‌ سیاسییه‌كان وبه‌تایبه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌ چاره‌سه‌ری هۆیه‌كان كه‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی لێ‌ كه‌وتۆته‌وه‌ و ناكرێ‌ و نابێ‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا داواكاریی خه‌ڵك نادیده‌ بگرێت.
هاوكات وەك هەڵوێست وەرگرتنێك لەبەرانبەر هەردوو لیستی عێراقییە كە بە لیستی سوننەكان ناسراون، لیستی ئیئتلافی نیشتیمانی كە بەلیستی شیعەكان ناسراوە چەند گروپێكی جیاواز لە هەردوو لیست جیابوونەتەوە و لەهەوڵدان بۆ دروستكردنی لیستێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران.
قەیرانی ئەمنی دوای خۆپیشاندانەكانی عێراق ئەمنیەتی ئەو وڵاتە كەوتۆتە ژێر پرسیارەوە چەندرۆژی رابردوو لە ناوچەی شیعە نشینەكان تەقینەوەیەكی گەورە روویدا و دواترلەیەكەم رۆژەكانی سەرەتای ساڵی نوێ‌ تەقینەوەكان بەردەوامیان هەبووە ئەم ئێوارەیەش 14/1/2013 تەقینەوەیەكی گەورە لە بەغدای پایتەخت روویدا و لەئەنجامدا 20 قوربانی لێكەوتۆتەوە، كە لەماوەی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان تا ئێستا نزیكەی 46 قوربانی هەبووە، ئەوەش ئاستی توندوتیژییەكانی عێراقییە زیاتر كردۆتەوە، هەر ئەمڕۆ جەوات پۆڵانی وەزیری پێشووی بەرگری عێراق راگەیاند: یان دەبێت چاكسازی تەواو لەوەزارەتە ئەمنییەكان بكرێت یان دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە، گوتییشی: دەبێت چاكسازییەكان بەڕاستی بێت و كاری جدی بۆ بكرێت.
خۆپیشاندان و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت ئێستا دوو بۆچوون لەناو عێراق هەیە، یەكەم لادانی نوری مالیكی و دانانی كەسێكی دیكە لە شوێنی، دووەم هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و هەڵبژاردنێكی پێشوەختە، ئەم بۆچوونانە لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، نوری مالیكی كە سەرۆك وەزیرانی عێراقە و سەرۆكی حزبی دەعوەیە ئاماژە بەوە دەكاتكە ئەو لەگەڵ ئەوەدایە حكوومەتی عێراق چاكسازی تەواوی لەناو بكرێت و درێژەپێدەری ئەم چاكسازییە بێت، ئێستا لەبەرنامەی كاری داناوەو گوتی: یاهەڵبژاردنی پێشوەختە یان چاكسازی یان گفتوگۆ، هاوكات موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سەدرییەكان دەڵێت: نە چاكسازی و نە هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەبێت دەسەڵاتی تاكلایەن لە عێراقدا نەمێنێت و گەل سەروەری دەسەڵات بێت، لیستی عێراقییەش بەسەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی كە نوێنەرایەتی سوننەكانی عێراق دەكات دەڵێت: دەبێت ئەم حكوومەتە شكست خواردووەی ئێستای عێراق هەڵبوەشێتەوە وحكوومەتێكی نوێ‌ دروستبكرێت و هەڵبژاردنێكی پێشوەختە ئەنجام بدرێت كەئەنجوومەنی نوێنەران سەر پەرشتیبكات.

لیستی هاوپەیمانی كوردستانیش كە نوێنەرانی كورد دەكات لە بەغداهەڵوێستی فەرمی خۆیان لەسەر رووداوەكانی عێراق ئەوەیە كە دەبێت حكوومەتی ئێستای عێراق لە رێگای چاكسازی و خزمەتگوزاری پێویستەوە خزمەتی خەڵكی عێراق بكات ئەوەش دەخاتەڕوو كە هیچ كات دەستووری عێراق رێگای بە دەسەڵاتی تاكڕه‌وی نەداوە.
هەڵوێستی ئەمەریكا لەو بارەوە
فیكتۆریا نۆلاند وتەبێژبەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ هەمووخۆپیشاندانێكی ئاشتیانەین كە لە رێگای دەستوور و مافی رەوای خەڵكەوە بەدەست بێت و دووربێت لە هەڕەشەو توندوتیژی گوتیشی: داواكارین هاووڵاتیان دان بە خۆیاندا بگرن و كارێك نەكەن توندوتیژی لێبكەوێتەوە.

هاوكات رەجەب تەیب ئۆردوغان سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند: دەبێت حكوومەتی عێراقی لە حكوومەتێكی تایفەگەریەوە بگوازرێتەوە بۆ حكوومەتی نیشتیمانی و مافی هاووڵاتیان جێبەجێ‌ بكرێت، هەروەها گوتی: ئەوەی لەعێراق دەگوزەرێت كارەساتە و حكوومەت بەرپرسیاری یەكەمی ئەو بارودۆخەیە.

 

ئا/ كارزان هەورامی

سەرچاو:
*نەخیل
 *واع
*بغداد نیوز
*قرائات
*میدل ئیست

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار