واشنتن پۆست: وێنە خوێناوییەکانی منداڵەکانی سوریا

لە راپۆرتێکی رۆژنامەکەدا هاتووە : ئەو قوتابخانانەی بۆ منداڵە سورییە ئاوارەکان دابینکراوە، دیواری ژوورەکانیان پڕە لە وێنەی خوێناوی، چونکە وێنەکان هەمووی کوشتن لە وڵاتەکەیان نیشان دەدات. فڕۆکە بۆمب فڕێدەدات و تەقە لە خەڵکی سڤیل دەکات، ماڵەکان بەهۆی تۆپباران وێران بوون، تانک لە شەقامەکان وەستاوە.. ئەمە وێنەی منداڵانی ئاوارەیە. وێنەی خوێن و دوژمنایەتی بەزەقی بەسەر کاغەزەکانەوە دیارن، یەکێک لە بەرێوەبەرانی قوتابخانەکان کە ئێستا سێ سەد قوتابی لە ئاوارەیی هەیە لەنزیک شاری ئەنتاکیە لە نزیک سنوری سوریا دەڵێت: زۆربەی ئەو وێنانەی منداڵەکان دەیکێشن وێنەی سور واتە خوێنی تێدایە. ئەم شٶڕشەی دژی بەشار ئەسەد بەرپابووە کاریگەری زۆری لەسەر دەروونی منداڵان و نیگەرانیان دروست کردووە. بەسەدان منداڵ لەگەڵ خێزانەکانیان ناچار بوون رابکەن. زۆربەیان مردن و کاولکاری و روخانی باڵاخانەیان بەچاوی خۆیان بینوە. زۆربەی ئەو مندڵانەی لە سوریاش ماونەتەوە تۆپباران و نەبوونی ئاو و خواردن و سەرمای سەخت و نەبوونی سوتەمەنیان لە قوتابخانە بینوە.
دایک و باوک و رێکخراوە مرۆ دۆستەکان هاوکاری مرۆیی پێشکەشی ئەو مندڵانە دەکەن، لە قوتابخانەدا کە بۆ ئاوراەکان دامەزراوە، یاری و بەرنامەی هونەری زۆریان داناوە، تاکو هانی ئەو منداڵانە بدەن هەست بە بارودۆخێکی ئاسایی و ئارام بکەن و لە ترسەکانیان دوور بکەونەوە و هەست بە ژیانێکی سروشتی بکەنەوە. بەڵام لێرەدا کەسنای پسپۆری دەروونی کەم دەستدەکەون، ئەوانەی لەو قوتابخانانە کاردەکەن زۆربەیان کەسانی خۆبەش و بەرێوەبەری سوریاین کە خۆیان لە ترسی توندوتیژی رایان کردووە.




