تورکیا.. حزبی دەسەڵات پێی وایە پێشکەوتن لە گفتوگۆ لەگەڵ پەکەکە هەیە

رۆیتەرز- kdp.info / ماوەی هەفەتەیەکە بە ئاشکرا و لەبەردەم راگەیاندن باسی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوللا ئۆجەلانی زیندانیکراو دەکرێت، ئەمڕۆ هەینیش یەکێک لە بەرپرسەکانی حزبی دەسەڵاتداری تورکیا وەکو رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاندووە " کە تورکەکان پێشکەوتنی گرینگیان لەگەڵ سەرۆکی کوردە یاخیبووەکان عەبدوللا ئۆجەلان بۆکۆتایی هێنان بە یاخیبوون نراوە". یەکێک لە راوێژکارە دیارەکانی رەجەب تەیب ئەردۆگان رۆژی دووشەممەی رابردوو ئاشکرای کردووە کە تورکیا دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی چەکداری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، لەمبارەوەش دوو نوێنەری کورد رۆژی پێنجشەممە واتە دوێنێ سەردانێکی تایبەتی ئۆجەلانیان لە زیندان کردووە.
لەمبارەوە نورەدین جانکلی جێگری سەرۆکی کوتلەی پەرلەمانی سەر بە پارتی دادو گەشەپێدان لە ئەنقەرە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە کە " گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی دیاریکراو و پێشکەوتنی گرینگی لە هەندێک ئامانج بەخۆیەوە بینوە و گوتیشی "ئامانج کۆتایی هێنان بە توندوتیژییە و هەموو هەولێکیش لەمبارەوە دەنێن".
لەهەمان کاتدا تاکو ئێستاش پارتی کرێکاری کوردستان وەکو لایەنێکی توندوتیژ لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا و هەتا تورکیاش ناوی دەهێنرێت، ئەم هەنگاوە وەکو رۆیتەرز دەڵێت لەلایەن رای گشتی تورکیا چەندین ساڵە قبول ناکرێت.




