ئەمڕۆ هەینی لە چەند شارێکی سونەنشیندا خۆپیشاندانیان دژی مالیکی رێکخست

kdp.info/ ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سازكرا.
له‌مباره‌وه‌یه‌وه له به‌رده‌م مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌مییه له به‌غدا و ئه‌نبار و تكریت و كه‌ركووك و موسڵ و فه‌لووجه و رمادی و ده‌رعا له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالكی و بۆ ئازاد كردنی ئافره‌تانی ده‌ستگیركراو خۆپیشاندان كرا.
له چوارچێوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ركووكدا هاووڵاتیان داوایان كرد كه پێنج له داواكارییه‌كانیان به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت كه له ئازاد كردنی به‌ندكراوه‌كان و په‌راوێز نه‌خستنی عه‌ره‌بی سونه و به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی له نێو داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی عێراق له خۆ ده‌گرێت.
له تكریتیش خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمی جیاجیا، داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواکاریانەیان ده‌كرد كه پێشتر ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراقیان كردبوو. له موسلیش له به‌رده‌م مزگه‌وتی نه‌واری گه‌وره خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی به‌ندكراوان و جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك داخوازیی خه‌ڵكی پارێزگه‌كه‌یان ده‌كرد. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراقی بڵاویانكرده‌وه كه هێزه‌كانی سوپای عێراق رێگه‌یان له ده‌یان خه‌ڵكی به‌غدا و هۆزی خالس گرتووه كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان بۆ پشتگیریكردن له داخوازیی خه‌ڵكی ئه‌نبار بكه‌ن.جێی وەبیر هێنانەوەیە پتر لە دوو هەفتەیە، عەرەبی سونە دژی سیاسەتی سەرۆک وەزیران نوری مالکی، راستەوخۆ دوای گرتنی پاسەوانەکانی رافع عیساوی وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق، دەستیان بە خۆپیشاندان و یاخی بوون کردووە و دروشمی گەل دیەوێت رژێم بڕوخێتیان بەرز کردۆتەوە، سەرباری کۆمەلێک داواکاری دیکە کە پەیوەندی بە بەشداری و هاوبەشی لە پرۆسەی سیاسی و ئازادکردنی زیندانییەکان بەتایبەتیش ئافرەتەکان دەکەن.




