چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزڕایەوە كە گومان دەكرێ قوربانییەكانی كورد بن

دیالە - تایبەت بە/ kdp.info چەند گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە نزیك سەربازگەی پێشووی مجاهیدی خەلقی ئێرانی لەپارێزگای دیالە دۆزرایەوە، كە گومان دەكرێت قوربانییەكان كورد بن، ئاژانسی تیفی پریس ئێران، لە جێگری پارێزگاری دیالەی گواستەوە، دوای بەدواداچوون و لێكۆلێنەوە لە ئەگەری بوونی گۆڕی بەكۆمەڵ لەنزیك سەربازگەی پێشووی ئەشرەفی موجاهیدین خەلقی ئێرانی، دەركەوت، كە چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەناوچەكە هەن و بە دڵنیای نازانرێت، ئەم گۆڕانە بۆ كامە نەتەوە و تایفە دەگەڕێتەوە، بەڵام زیاتر گومان هەیە، كە بەهۆی جل و بەرگیانەوە، كورد بن، سادق حوسێنی بە تیفی پرێسی راگەیاند: دوای دۆزینەوەی ئەو گۆڕانە نمونەیەكی تەرمەكانیان رەوانەی تاقیگەكانی هەولێر كردووە، تا لەوێ پشكنینی دروستیان بۆ بكرێت. شایەنی باسە بزوتنەوەی مجاهیدی خەلق كە بەرهەڵستكاری رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە عێراق نیشتجێبوونە، شان بەشانی سوپای عێراق، بۆ لەناوبردن و دامركاندنەوەی راپەرینی بەهاری ساڵی 1991 خەڵكی هەرێمی كوردستان لەدژی كورد جەنگان.




