دەوڵەتی یاسا بەشداری لە دانیشتنی نا ئاسایی پەرلەمانی عێراق ناكات

بەغدا تایبەت بە/ kdp.infoئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رەتیكردەوە، كە بەشداری لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات، ئەندامێكی سەر بەدەوڵەتی یاسا كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، بۆ تۆڕی هەواڵەكانی عێراق راگەیاند: داواكارییەكەی ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە سازكردنی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی عێراق، یاسایی و دەستووری نییە، بەڵكو سەرچاوەكەی لە رقو قینەی تائیفیەوە هەڵقوڵاوە، خالد ئەسەدی راشیگەیاند: پێویست بوو نوجەیفی لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكان ئەو داواكارییەی پێشكەش بكردایە، نەوەك ئێستا و پاش تێپەربوونی چەند رۆژێك بەسەر رووداوەكان، بۆیەش دەوڵەتی یاسا بەشداری لەو دانیشتنەی پەرلەمان ناكات و دانیشتنەكەش بەنایاسایی و تاكڕەوەی لە بڕیار وەسف دەكات، شایەنی باسە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخ و تەنگەژەكان، داوای دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی عێراقی كردووە.




