٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆیشتنی 3 كاتژمێر لە هەفتەیەكدا ئافرەتان لە جەڵتەی مێشك دووردەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-   / kdp.infoهەر ئافرەتێك بەشێوەیەكی بەرنامەرێژ، هەفتانە 3 كاتژمێر بەپێیان بڕوات، لە جەڵتەی دەماغ دوور دەكەوێتەوە، لێكۆڵینەوەیەكی تەندروستی لە ئیسپانیا دەریخستووە، كە ئەو ئافرەتانەی هەفتانە زیاتر لە 3 كاتژمێر بە پێیان دەڕۆن و بە رێك وپێكی وەرزش دەكەن، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك، زۆر كەمترە لەو كەسانەی كە وەرزش ناكەن، گۆڤاری سترۆك لە زاری بەرێوەبەری ڵێكۆلینەوەكەی بڵاویكردەوە، لەكۆی ئەو 1000 كەسەی كە ڵێكۆڵینەوەیان لەسەر كردوون، بۆیان روون بۆتەوە،  كە نەك تەنیا ئەو كەسانەی وەرزش ناكەن،  بەڵكو ئەو كەسانەشی كە بەتوندی وەرزش دەكەن، ئەوان ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك زیاترە، لەو كەسانەی كە هەفتانە 3 كاتژمێر بەپێیان دەرۆن،  خۆسیا مارتا هیوتا ئەوەشی راگەیاند: بۆ پیاوان هیچ پێشووەچوونێكمان نەدۆزیەوە لەسەر جیاوازی ئەگەری زۆرتر یان كەمتر وەرزشكردن و تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك.

هەواڵی پەیوەندیدار