٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رەغدە سەدام: لەگەڵ پیاوانی مالیكی دیدارم نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

عەمان – تایبەت بە kdp.info/ كچە گەورەی سەرۆكی پێشووی رژێمی عێراق سەدام حوسێن رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ پیاوانی نوری مالیكی دیداری نەكردووە و ئەوەی لەهەندێك راگەیاندنیش باسكراوە دوورن لە راستی، پارێزەری رەغدە سەدامی سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دیداری موفەق روبێعی راوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كچە گەورەكەی سەدام، هیچ بنەما و راستییەكی نییە، بێجگە لەوەش رەغدە هیچ كاتێك نەیویستووە خۆی لە نوری مالیكی نزیك بكاتەوە، هەیسم ئەلهرش لە بەیاننامەكەدا هەروەها ئاماژەی داوە: كە ماوەیەكە هەواڵی زۆری ناتەندرووست لەسەر بنەماڵەی سەدام حوسێن بڵاودەكرێتەوە و زۆربەشیان دوورن لە راستییەوە، هەروەها ئەلهرش لەو باریەوەش رایگەیاندووە: كە رەغدەی كچی سەدام سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵ و راگەیاندنانە تۆمار دەكات، كە ئەم جۆرە هەواڵە هەڵبستراوانە بڵاودەكەنەوە، شایەنی باسە چەند رۆژێك بەر لەئێستا هەواڵێك بڵاوكرایەوە، گوایە بۆ زانینی چۆنیەتی لەسێدارەدانی باوكی، رەغدە سەدام لەگەڵ راوێژكاری ئەمنی پێشووی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە عەمانی پایتەختی ئوردن كۆبۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار