مریشكێك ژیانی خێزانێك لەسووتان رزگار دەكات

تایبەت بە kdp.info/ زۆر جار لە نێو خەڵكدا مریشك بە ترسنۆك ناونراوە، بەڵام لە ئەمەریكا مریشك بۆتە پاڵەوانی رووداوێك، ئاژانسەكانی هەواڵ لە شاری ویسكنسۆنی ئەمەریكا رایگەیاند: مریشكێك لەرێگای قیقە قیقی دەنگییەوە بەتەواوی گیانی خێزانێك رزگار دەكات، دوای ئەوەی ئاگر لە ماڵەكەیان بەر دەبێت، سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەشیان راگەیاند: خاوەن ماڵەكە كە ناوی دینیس مورا سكایە و تەمەنی 59 ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەكەی وسو شان لە نیوە شەودا، لە ناكاو گوێ بیستی قیقە قیقەی مریشكەكەیان دەبن، بە هۆی دەنگی مریشكەكەیانەوە بە ئاگادێنەوە سەیر دەكەن،ماڵیان ئاگری تێبەر بووە و دەستبەجێ رادەكەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار دەكەنەوە، خاوەن ماڵەكە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: لەگەڵ خۆیان مریشكەكەشیان رزگار كردووە، لەبەرامبەر ئەو كارە باشەشی شوێنێكی تایبەتیان بۆ مریشكەكە درووستكردووە، وەك سەرۆكی ئاگركوژێنەوەی شارەكە بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە: هەردەم سەگ و پشیلە هۆشداری رووداوەكانیان داوە، بەڵام ئەمە یەكەمین جارە كە بزانن، مریشكیش دەتوانی خاوەنەكانی لەو جۆرە مەترسییانە ئاگاداربكاتەوە.




