٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

راوێژكاری سەرۆكی توركیا: قسەكانی نوری مالیكی لە راستییەوە دوورن

سەرچاوە: KDP.info

توركیا – تایبەت بە kdp.info/ توركیا لێدوانەكانی نوری مالیكی رەتكردەوە، كە گوایە لە پیلانی دایە، عێراق دابەش بكات، راوێژكاری سەرۆكی توركیا عەبدوڵڵا گویل لە ماڵپەری تایبەتی خۆی رایگەیاند: لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرەوە دوورن لە راستییەوە و توركیا لە پیلانیدا نییە لە رێگای ئەو پەیوەندییانە خاكی عێراق دابەش بكات، ئەرشاد هورمزلی هەروەها گوتیشی: توركیا بەیەك دیدگا سەیری عێراقییەكان دەكات و جیاوازی لەنێوانیان ناكات، هەموو پێكهاتەكانی عێراقیش داوای یەكپارچەیی خاكی عێراق و سەروەریان كردووە، بۆیە قسەكانی نوری مالیكی هیچ راستییەكی تێدا نییە و توركیا رێزی لە سەروەری عێراق گرتووە، شایەنی باسە سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بۆ دابەشكردنی خاكی عێراق، مەترسی خۆی لەپەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە نیشان دا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار