عەلی شەللاه:ئوسامە نوجەیفی و براكەی بكوژی خەڵكی عێراقن

بەغدا – تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێكی دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئوسامە نوجەیفی و براكەی پارێزگاری موسڵ ئەسیل نوجەیفی بە بكوژ ناو دەبات، عەلی شەللاه لە لێدوانێكی بۆ مەدا پرێس رایگەیاند: ئوسامە نوجەیفی و براكەی گاڵتە بەخەڵكی خۆپیشاندەری عێراقی دەكەن و بە كوشتنیان دەدەن، پێویستە ئەوان دەستبەجی دەست لە كار بكێشنەوە، ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا هەروەها رایگەیاند: سەركردەكانی لیستی عێراقییە بەرپرسن لە خوێن رشتنی ئەو عێراقییانەی كە بەهۆی ئەوانەوە دێنە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان دەكەن، شەللاه ئەوەشی راگەیاند: نوجەیفی و براكەی لەدەرەوەی دەستووری عێراق كار دەكەن و رێز لە هاوبەشی نیشتمانی ناگرن و داواكارییەكانی ئەوانیش بۆ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق نا بەجێن، چونكە ئەوان دەخوازن مالیكی كەسانی تاونبار و بكوژی خەڵك لە بەندیخانەكان ئازاد بكات، شایەنی باسە دوێنێ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی هێوركردنەوەی باروودۆخی نێوخۆی عێراق داوای دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرد .




