بۆ لەمەودوا هەر كەسێك بوتڵی نایلۆن بەكار بهێنێت 50 دۆلار سزا دەدرێت

تایبەت بە kdp.info/ لە شارۆچكەیەكی ئەمەریكا بە مەبەستی پاراستنی ژینگە بوتڵی نایلۆنی ئاو خواردنەوە قەدەغەكرا، رۆژنامەی حەیات بڵاویكردەوە، لە ژێر هەڵمەتێكدا شارەوانی ماساتشوستس بڕیاریدا: كە بۆ لەمەودوا بوتڵی نایلۆنی ئاوی خواردنەوە قەدەغە بكات،لەبری ئەو بوتڵی شووشە بەكار بهێنێت، كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆری بە ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە، ئەو بڕیارە دوای داواكاری بەساڵاچووێكی تەمەن 84 ساڵی شارۆچكەكە بووە، بە ناوی جان هێل، كە دەنگی بۆ پاراستنی ژینگە و قەدەغەكردنی بوتڵی پلاستیكی بەرزكردۆتەوە، دواتریش ئەم داواكارییە پشتگیری زۆری هەبووە و بۆتە بڕیار و لە شارەوانی ئەو شارۆچكەیەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بۆ كاتێكی نادیار رەزامەندی بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا هەر كەسێك سەرپێچی لە بەكارهێنانی بكات بە بڕی 50 دۆلار سزا دەدرێت. شایەنی باسە لە ساڵی 2007 دا ئەمەریكییەكان 50 بلیۆن بوتڵی پلاستیكی ئاویان بەكار هێناوە و لەكۆی ئەو ژمارەیەشدا 38 ملیاری لێ فرێدراوە و ئەوەی تر لە كارگەكان بەكار هێنراونەتەوە.




