كەمال ساعدی: مالیكی مەبەستی تێكدانی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نییە

بەغدا – تایبەت بە kdp.info / لێدوانەكانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی هەرێمی كوردستانەوە، بە مانای تێكدانی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نەبووە، كەمال ساعدی سەركردە لە ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەری فەیحا رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عێراق لێدوانەكانی لە بارەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر گرێدراو نەبووە، بە گۆڕینی ئاراستەی دانوستانەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵكو سەرۆك وەزیران دەمودەست زانیاری لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیاوە پێدەگات و لێدوانەكانیشی هەڵگری كاردانەوەی ئەو پەیوەندییانە بووە، كەمال ساعدی گوتیشی: لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە مەترسی دابەشبوونی عێراق دەكرێت و سەرۆك وەزیرانیش زۆر مەترسی لەوباریەوە هەیە و خستنەڕووی ئەو راستییەش بەو ئامانجە نەبووە، كە دانوستانەكانی ئێستای نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا تێكبدات، شایەنی باسە نوری مالیكی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: توركیا دەیەوێت خاكی عێراق دابەش بكات.




