سه‌در: بوار به دیكتاتۆرێكی دیكه‌ی ناده‌ین

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در جه‌ختی كرده‌وه كه عێراق قۆناغی دیكتاتۆرییه‌تی جێهێشتووه و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن دووچاره‌ی نه‌فره‌تی گه‌لانی عێراق ده‌بنه‌وه.
موقته‌دا سه‌در كه ئێستا سه‌ردانی شاره‌كانی سامه‌ڕا و به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا كۆ ده‌بێته‌وه ڕایگه‌یاند، په‌یامه‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف ئاشكرا و ڕوونن، بۆ هه‌ر كه‌سێكه كه عێراق به‌ڕێوه ببات، ده‌بێت پابه‌ندی یاسا و ده‌ستوور و ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان بێت.
هه‌روه‌ك گوتیشی ئێمه بۆ هه‌میشه قۆناغی دیكتاتۆرییه‌تمان جیھێشتووه، بۆیه ده‌رفه‌ت به هیچ كه‌سێكی دیكه ناده‌ین كه به دیكتاتۆرانه عێراق به‌ڕێوه ببات.




