پیاوانی ئاینی: سەعید نۆرسی كورد و كوردستانییە

تایبهت به kdp.info/ پیاوانی ئاینی توركیا لەم رۆژانەی دواییدا ئیدیعایەكی نوێیان دەرخستە مەیدان و ئاماژەیان بەوە كرد كە سەعید نۆرسی ( كوردی) كورد نییە" بەڵكو نەوەی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەدە.
لە بەرامبەردا پیاوانی ئاینی كورد لە باكووری كوردستاندا ناڕەزایەتی توندی خۆیانیان لەم بارەیەوە دەربڕی و ئاماژەیان بەوە كرد كە سەعید نۆرسی ( كوردی) كورد و كوردستانییە و ناوبراو لە هەر هەموو نووسین و بەرهەمەكانی خۆیدا چەندین جار ئاماژەی بە كورد بوونی خۆی كردووە.
سەعید كوردی كە لە توركیا بە سەعیدی نۆرسی دەناسرێت یەكێكە لە پیاوانی ئاینی ناوداری باكوری كوردستان و سەرەڕای ئەوەی كە چەندین ساڵە بە شێوەیەكی گوماناوی كۆچبار بووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت گۆڕی لە كوێیە.




