ئیزول قایا:پرسی كورد یەك پرسە

تایبهت به kdp.info / دوابەدوای ئاشكرا بوونی دانووستاندنەكانی نێوان دەوڵەتی توركیا و ئۆجەلان سەبارەت چۆنییەتی چارەسەركردنی پرسی كورد، نووسەر ئیزول قایا رایگەیاند: ئەگەر توركیا دەیەوێ پرسی كورد چارەسەربكات ئەوا هیچ شتێك نەماوە كە لە رای گشتی بشاردرێتەوە، بۆ چی دەوڵەت و بەرپرسانی توركیا لە ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلاندا كۆدەبنەوە، بەڵام ناچن لەگەڵ گەلی كورد و رای گشتی گەلی كورددا كۆ نابنەوە؟
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە پرسی كورد یەك پرسە و گەلی كوردیش خاوەن نفووسێكی یەكجار زۆرە و رۆژانە لە هەر گۆشە و كەنارێكدا هاوار دەكات و داواكارییەكانی خۆی ئاراستە دەكات ئیتر بۆچی دەوڵەت دەچێت لەگەڵ دیلێكی بەندكراودا دادەنیشێت؟ ئەگەر دەوڵەت راستدەكات و دەیەوێ پرسی كورد چارەسەر بكات ئەوا باشترە لەگەڵ رای گشتی گەلی كورددا كۆ ببێتەوە و پێشنیارەكانی رای گشتی گەلی كورد بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد رەچاو بكات.
نووسەر ئاماژەی بەوە كردووە كە داواكارییەكانی گەلی كورد زۆر واجبتر و فەرزترن لە داواكارییەكانی پەكەكە و بۆیە پێویستە سەرەتا گوێ لە داواكارییەكانی گەلی كورد بگیردرێت.
ئیزول قایا ئاماژەی بەوە كردووە كە پرسی كورد لە هەر هەموو وڵاتەكانی ناوچەكەدا یەك پرسە و ئەو شتانەی كە ئەمڕۆ لە باشوری كوردستان بە دەستخراون داواكاری سەرەكی كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستانە.




