لە ئێران گرتنی هاووڵاتییانی كورد درێژەی هەیە

تایبهت به kdp.info/ بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە سەرەتای ئەم مانگەدا هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سەر پول زەهابی پارێزگای كرمانشاهدا سێ هاووڵاتی كوردیان دەستگیر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستوویانەتەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە كرد كە بە بیانووی ئەندامبوونی منداڵانی ئەم سێ هاووڵاتییە كوردە لە نێو پارتە كوردییەكاندا، هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێران ئەو سێ هاووڵاتییەی دەستگیر كردووە و تا ئێستا مۆڵەت بە كەس و كار و پارێزەرەكانیشیان نەدراوە كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا بكەن.
ئەو سێ هاووڵاتییە كە بریتین لە قارەمان رەحمانی تەمەن 37 و فەرمان رەحمانی تەمەن 39 و عەسكەر رەحمانی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی گوندی دەنگی شاری سەرپول زەهابی پارێزگای كرمانشاه لە رۆژهەڵاتی كوردستانن.




