٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ئێران پێش لە چاپكردنی دیوانی شیعری كوردی گیرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بە پێ زانیارییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، حكوومەتی ئێران بە تایبەتی وەزارەتی ئەرشادی ئیسلامی ئێران ماوەیەكە زۆر بە توندی گوشاری خستووەتە سەر نووسەر و شاعیرە كوردەكان بە تایبەتی ئەو شاعیر و نووسەرانەی كە بە زمانی كوردی بەرهەمەكانیان ئامادە دەكەن.

لەم چوارچێوەیەدا نووسەرێكی كوردی دانیشتووی شاری ئیلام لە پارێزگای كرمانشاە دەستی بە كۆكردنەوەی شیعر و دیوانەكانی شیعری شاعیری ناودار وەلی محەمەدی ئومێدی ( ناسراو بە وەلی دێوانە، ناوبراو شاعیرێكی ناوداری كوردی فەیلییە) كردووە و بە مەبەستی چاپكردنی ئەم دیوانە لە ژێر ناوی دیوانی وەلی كارزانی سەردانی ناوەندی ئیرشادی ئیسلامی ئیلامی كردووە، بەڵام داواكارییەكەی رەتكراوەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار