پارێزگای موسڵ مانگرتنی بۆ ماوەی حەوت رۆژی دیکە درێژکردهوە

موسڵ- تایبهت به kdp.info/ سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ دهڵێت: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ کۆبوونەوەیهکی تایبەتی ئەنجامداو تێیدا بڕیاریدا مانگرتن بۆ ماوەی حەوت رۆژی دیکە درێژ بکرێتەوه. سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ قاسم ساڵح لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoرایگەیاند: دوای ئەوەی حکوومەتی ناوەند وهڵامی داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگای موسڵی نەداوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیهکی تایبەتیان ئەنجامدا و تیایدا بڕیاریاندا مانگرتن بۆ ماوەی حەوت رۆژی دیکە درێژبکەنەوە و دووبارە داواکاری خەڵکی پارێزگای موسڵ ئاراستەی حکوومەت بکەن.
قاسم ساڵح گوتیشی:حکوومەت ناتوانی فشار لە سەر ئەنجوومەنی پارێزگا دروست بکات و کۆتایی بەمانگرتن بێنێت، چونکە ھەموو داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگای موسڵ رەوا ویاساییە.
پێش سێ رۆژ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبوونەوەیهکی نائاسایی سازکرد و تێیدا بڕیاریدا ماوەی سێ رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاحکوومییەکان مانگرتن بکرێ، لەپێناو چەند داواکاریەک لەوانەش ئازادکردنی پاسەوانەکانی رافع عیساوی و ھەڵوەشاندنەوەی ماددەی چواری تیرۆر و ئازادکردنی ئەو ئافرەتانهی بەبێ فەرمانی دادوەر لە گرتوخانەکان دەستگیر کراون و دەرکردنی سوپای عێراق لەناو شار بۆدەوروبەری شار.
بڵند ئیبراھیم




