فه‌خرى كه‌ریم: مالیكى و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت ته‌نها خۆیان حكوومى شیعه بكه‌ن و به ته‌نها حكومڕانى عێراقیش بكه‌ن

فه‌خرى كه‌ریم به‌رپرسى ده‌زگاى مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیرى و هونه‌رى له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لحوڕه رۆشنایى خسته سه‌ر قه‌یرانى سیاسى عێراق به گشتى و هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا به تایبه‌تى و رایگه‌یاند: خۆى له راستییدا قه‌یرانه‌كه، قه‌یرانێكى سیاسى عێراق به گشتییه، نه‌ك به ته‌نها له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا و ئه‌م چوار چێوه گشتییه‌كه‌ى قه‌یرانى سیاسی ئێستاى عێراقه و له باره‌ى قه‌یرانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا ئه‌وه فه‌خرى كه‌ریم گوتى: قه‌یرانى سیاسى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌غدا له ئه‌نجامى ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه سه‌رى هه‌ڵداوه كه ماوه‌یه‌كه عێراقى به گشتى گرتووه‌ته‌وه و له رووه‌وه سروشتییه‌كه‌شیه‌وه له راستییدا قه‌یرانه‌كه قه‌یرانى سیاسى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئێستا قه‌یرانه‌كه چووه‌ته ناو قوڵایى هاوپه‌یمانى نیشتیمانیه‌وه و لایه‌نێكى گرنگى ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه بووه‌ته لایه‌نى سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه كه ئه‌ویش لایه‌تى ره‌وتى سه‌دره كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
به‌رپرسى ده‌زگاى مه‌دا ئه‌وشى روون كرده‌وه، كه زۆر به‌داخه‌وه له ژیانى سیاسی، كاره‌كان به‌م ئاراسته‌یه بروات كه هه‌ندێ كه‌س كاره‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رێوه ده‌به‌ن و گوتیشى: مالیكى و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى و ئه‌وانه‌ش كه له ده‌ورووبه‌ریانن ده‌یانه‌وێت ته‌نها خۆیان حكوومى شه‌قامى شیعه بكه‌ن و ئێستاش پیلانگێریك هه‌یه بۆ تێكدانى نێوان شیعه مه‌زهه‌به‌كان و كورده‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن وڵاتانى ده‌ره‌وه دارێژراوه و ئه‌مه‌ش یاریه‌كى زۆر مه‌ترسیدارو ترسناكه، ئه‌م یاریه‌ش پێشتر سه‌دام حوسێنى دیكتاتۆرى له ناوچوو و دار‌و ده‌سته‌كه‌ى په‌یڕه‌ویان ده‌كرد.
فه‌خرى كه‌ریم ئه‌وه‌شى بیرهێناوه، كه عێراقى دواى رووخانى سه‌دام له سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتن و هاوپه‌یمانى و شه‌راكه‌تى نیشتیمانى دامه‌زراوه و كه ئه‌م شه‌راكه‌ته نیشتیمانیه‌ش له پرۆسه‌ى دیموكراتییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌و شه‌راكه‌ته نیشتیمانییه له ناو حكوومه‌تى عێراقدا ره‌نگ بداته‌وه به تایبه‌تى له ده‌ركردنى بڕیاره چاره‌نووسازه‌كاندا و به‌ڵام ئێستا حكوومه‌تى عێراق پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانییه نشتیمانییه كار ده‌كات.
ئه‌وه‌تا ده‌بینرێت حكوومه‌تى عێراق كه مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ده‌یه‌وێت به ته‌نها حكومڕانى عێراق بكات و دووپاتیشى كرده‌وه، له دوو لێدوانه‌ى ئه‌م دواییه‌دا مالیكى قسه‌یه‌كى زۆر ترسناكى كرد كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك لێى به ئاگابن ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، مالیكى رایگه‌یاند: كه ته‌نها من ده‌وڵه‌ت به ڕێوه ده‌بم و هه‌ر كاتێكیش به‌جێم هێشت ئه‌وه ده‌وڵه‌ت لێك ده‌ترازێ و تێك ده‌چێت، بۆیه فه‌خرى كه‌ریم گوتى: ئایا ئه‌مه‌یه زمانى سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌یه‌وێت به ته‌نها وڵات به‌ڕێوه ببات ئه‌م زمانه به هیچ شێوه‌یه‌ك زمانى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى و دیمو‌كراتى نییه، و ئه‌م زمانه وڵات به‌ره‌و دۆزه‌خ و وێرانكارى ده‌بات.




