٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info / سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەت سەردانی شاری هەڵەبجە دەکات و چەند پرۆژەیەکی گرنگ لەو شارە دەکاتەوە .

لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە kdp.info ڕاگەیاند: واچاوەڕوان دەکرێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هەڵەبجە بکات.

گوتیشی " ئێمە پێشووتر لەگەڵ کاک عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆکی حکوومەت کۆبووینەتەوە و لەوێ‌ داوامان کردووە ئەو پرۆژانە بڕیار وابوەوە بکرێنەوە پێشنیار دەکەین جەنابی سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکان لەبەرنامەیاندا بێت بۆ هەڵەبجە و پرۆژەکان بکەنەوە،  بۆ ئەوەی چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بکرێت، یەکێک لەو کێشانەی باس کراوە کردنەوەی خانو بۆ کەس و کاری شەهیدان بووە و دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی سیروان و مەسەلەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ناوشاری هەڵەبجە بووە، بۆیە هیوادارین بە هاتنی جەنابی سەرۆکی حکوومەت کێشەکان چارەسەر بکرێن

 

کارزان هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار