لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، بەغدا کارنامەیەکی نوێی پێشکەشی هەرێمی کوردستان کرد

هەولێر- kdp.info/ ئەمڕۆ چوارشەممە دوای بڵاوبوونەوەی زانیاری دەربارەی دواخستنی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بەغدا، داوجار کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا و لە هه‌ولێر لیژنه‌ى باڵاى كارى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نى عێراقى ئالیه‌تێكى نوێى بۆ كاركردنى هاوبه‌ش پێشكه‌ش به شاندى هه‌رێمى كوردستان كرد و واش بڕیاره دواى دیراسه‌كردنى ناوه‌ڕۆكى كارنامه‌كه‌ى شاندى عێراقى له لایه‌ن شاندى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى ئاینده‌دا وه‌ڵامێكى گشتیى ئاماده بكرێت و وه‌ك كارنامه‌ى نوێ بكرێـته ئه‌جێنداى كۆبوونه‌وه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكى ئیجابى و لێكتێگه‌یشتن به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریشه له 13ى كانوونى دووه‌م درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرێت.
شایه‌نى باسه شاندى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ریق شێروان عه‌بدولڕه‌حمان و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر و و لیوا ڕوكن ئیسماعیل سه‌رحان و عه‌مید جه‌میل عه‌لى پێكهاتبوون و له به‌رامبه‌ردا شاندى عێراقى له هه‌ر یه‌كه له فه‌ریقى یه‌كه‌م روكن عه‌بود قه‌مبه‌ر و فه‌ریقى یه‌كه‌م روكن عه‌لى غێدان و فه‌ریق روكن حوسێن عه‌وادى و فه‌ریق روكن ریاز و فه‌ریق روكن موحسین پێكهاتبوون.
هاوكات لایه‌نى ئه‌مه‌ریكیش له ژه‌نه‌ڕاڵ كاسلن به‌رپرسى نووسینگه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاسایشى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره ڕاوێژكارانى پێكهاتبوون.




