موسڵ.. كوڕەخوشكی ئوسامە نوجێفی لەهێرشێكدا كوژرا

موسڵ - تایبەت بە/ kdp.info كوڕی گەورە بەرپرسی پاسەوانەكانی ئوسامە نوجەیفی تیرۆر كرا و پارێزگاری موسڵیش دەستی تاوان بۆ هێزێكی ئەمنی درێژدەكات.
دوای ئەوەی لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە لەناوچەی جوسوقی ناوەڕاستی شاری موسڵ چاودێری دەكەون و دواتر دەستبەجێ هێرشی دەكەنە سەر و دەیكوژن، ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵ بە ماڵپەڕی (ئەین) ی رایگەیاند: هێزێكی زێڕینی ئەمنی كە ئێستا ئەركەكانی لە پارێزگای موسڵ جێبەجێدەكات، تاوانبارە بەكوشتنی كوڕی خالید نوجەیفی گەورە بەرپرسی پاسەوانەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگاری موسڵ گوتیشی: وەك لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریانخستووە، ئەو هێزە ئەمنییە كە ئەركی پاراستنی هاووڵاتیانە، بەدوای ئۆتۆمبێلی كوڕەكەی خالیدەوە بوونە، دواتر وەك ئەوەی لەبەرنامەیان بووە، كوڕەكەیان كوشتووە، ئەسیل نوجەیفی بەدووریشی نەزانی ئەم رووداوە، پلانی بۆ دارێژرا بێت. شایەنی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ كوڕی خالید نوجەیفی كە دەكاتە كوڕە خوشكی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوەڕاستی شاری موسل تیرۆر كرا.




