٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نووسەرێکی تورک: پێویستە توركیا دان بە دەوڵەتی كوردی لە عێراق بنێت

سەرچاوە: KDP.info

شەرق ئەلئەوسەت - تایبەت بەkdp.info/  پێویستە توركیا لەڕاستی و واقیعی ئێستای ناوچەكە بزانێت و سیناریۆ جیاجیاكانی داهاتووش پێشبینی بكات و رێبكا لەگەڵ ئەو سیناریۆیانەی كە ئەگەری بوونیان لێدەكرێت، ئەمانە قسەی نووسەری تورك فیدرا ئۆزیرە و لە رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوز و شەرق ئەلئەوسەت بڵاوكراوەتەوە و هاتووە: هەرچەندە پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەکانی  نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەو پەڕی بە هێزی دایە، هاوكات توركیا مەترسی لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە لە باكوری عێراقدا، هەروەها توركیا مەترسی لەدروستبوونی هەرێمێكی سەربەخۆی كوردیشە لەرۆژئاوای سوریا و لەوەش خراپتر و ناخۆشتر بوونی كێشەی كوردە لە توركیا، ئەگەر حكوومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەدوای داوكارییەكانی كوردەوە لە تورکیا نەچێت، ئەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی داواكاری كوردەكان بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی زۆرە، ئەو كات زۆر خراپ لەسەر توركیا دەوەستێت، ئەوەی ئێستا لەسیاسەتی حكوومەتی توركیا دەبینرێت، جێگای سەرسوڕمانە، لەكاتێكدا هاریكاری كوردەكان لە عێراق دەكات، كەچی لە وڵاتەكەی خۆی كێشەی كوردی پێ چارەسەر نەبووە، گرنگە ئەوەیە ئێستا توركیا واقیعی سەربەخۆبوونی دەوڵەتی كوردی لە داهاتوو لە باكووری عێراق  قبوول بكات و هەوڵی جدیش بدات لەرێگای ئاشتییەوە كێشەی كورد لە وڵاتەكەی چارەسەر بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار