هۆگۆ چاڤێز تەندروستی سەقامگیر نییە

تایبەت بە/ kdp.info سەرۆكی ڤەنزویلا هۆگۆ چاڤێز لە رەوشێكی نالەباری تەندروستی دایە، جێگری سەرۆك كۆماری ڤەنزویلا نیكۆلاس مادورو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای سێ هەفتە لە نەشتەرگەری، سەرۆك چاڤێز لەرەوشێكی نالەباری تەندروستی دایە و نازانرێت باری تەندروستی چۆن دەبێت، جێگری سەرۆكی ڤەنزوێلا راشیگەیاند: دواجار چاڤیزی بینیبێت ئەو دەمە بووە كە چاڤێز هۆشی هاتۆتەوە بەر و دوای تەوقە و ماچكردن لەگەڵی، ئەوی بەتوندی لەباوەش گرتووە، نیكۆلاس مادۆرو گوتیشی: ئەو نەشتەرگەییانەی كە بۆ لابردنی شێرپەنجەكەی كراوە، دەرەنجامەكانی روون نین، هەندێكجار سەرۆك چافیز هۆشی دێتەوە و هەندێك جاری تریش رەوشی تێكدەچێت. تیمەكانی تەندروستیش ئەو پەڕی توانای خۆیان تەرخان كردووە بۆ چاودێریکردنی ئەو بارەی کە چاڤیز تتێدا دەگوزەرەێت، شایەنی باسە سەرۆكی ڤەنزوێلا هۆگۆ چافیز تەمەنی 58 ساڵەو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، تووشبوونی بەو نەخۆشییە ئاشكرابوو و لە 11 ی كانوونی یەكەمی مانگی رابردووش نەشتەگەری بۆ كرا .




